ئاماری پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ 2021 بڵاوكرایه‌وه‌

کلتور
12:32 - 2022-01-12


 
به‌پێی ڕ‌اپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی ڕ‌ۆژنامه‌نووسی و مافی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان له‌ ٦ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2021 187 ڕ‌ۆژنامه‌نووس و ده‌زگای ڕ‌اگه‌یاندن پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه‌ هه‌روه‌ها 17 ڕ‌ۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون و 31 حاڵه‌تی ڕ‌ێگه‌نه‌دان به‌ڕ‌ووماڵ تۆمار كراوه‌ و 22 هێرش و سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ڕ‌ۆژنامه‌نووسان تۆمار كراوه‌ و 5 حاڵه‌تی لێدان بوونی هه‌بووه‌ 2 حاڵه‌تی هه‌ڕ‌ه‌شه‌ كردنیش تۆماركراوه‌ و هه‌ر له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕ‌ابردوو 3حاڵه‌تی داخستنی نووسینگه‌ و كه‌ناڵ تۆمار كراوه‌.

هه‌ر به‌پێی ڕ‌اپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی ڕ‌ۆژنامه‌نووسی و مافی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان له‌ شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی ڕ‌ابردوو 116 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ده‌زگای ڕ‌اگه‌یاندن و ڕ‌ۆژنامه‌نووسان تۆماركراوه‌، كه‌ 10حاڵه‌تی ده‌ستگیر كردنی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و 17حاڵه‌تی ڕ‌ێگه‌نه‌دان به‌ ڕ‌ووماڵ كردن تۆمار كراوه‌ و هه‌روه‌ها 15حاڵه‌تی  هێرش و سوكایه‌تی به‌ڕ‌ۆژنامه‌نووسان بوونی هه‌بووه‌ و 2حاڵه‌تی لێدانیش تۆمار كراوه‌، هه‌ر له‌ شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی ڕ‌ابردوو 2 حاڵه‌تی هه‌ڕ‌ه‌شه‌ كردن له‌ ڕ‌ۆژنامه‌نووسان تۆمار كراوه‌ و 2كه‌ناڵی ڕ‌اگه‌یاندنیش داخراون.

  جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه‌/ شاد ئیبراهیم

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP