له گرته‌ڤیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه،
خانمه توركیاییه‌ك، كه ته‌مه‌نی له چله‌كاندایه، به پێكه‌ونینه‌وه، گڵاسێك
مه‌ی ده‌داته ده‌ست منداڵێك و منداڵه‌كه‌ش زۆر به ته‌مازه‌رۆیی ده‌یخواته‌وه،
خانمه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت، به‌دڵت بوو؟
به‌شداربووانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ڵێن، ئه‌و
خانمه، خوشكی باوكی منداڵه‌كه‌یه، ئه‌و منداڵه‌ش كه ته‌مه‌نی 4 ساڵه، (راكی)
ده‌خواته‌وه، كه جۆرێكه له‌مه‌ی.
سایتی (خه‌به‌ر گڵۆباڵ)ی توركیاییش، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه،
كه كاتێك منداڵه‌كه ده‌ست به گڵاسه مه‌یه‌كه ده‌بات، پووری له بری رێگریی لێبكات،
وازی لێدێنێت تا مه‌یه‌كه ده‌خواته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت، به‌دڵت بوو؟
باسی له‌وه‌شكردوه كه، دیار نیه كه‌ی و له كوێ ئه‌و
رووداوه روویداوه، به‌ڵام به روونی دیاره، كه پووری ناچاری ده‌كات، مه‌یه‌كه
له ده‌ستی بخواته‌وه.
سه‌رچاوه/ میدیای توركیا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP