ئەنتۆنیۆ فاوچی: ئۆمیكرۆن پەلاماری تەواوی دانیشتوانی زەوی دەبێتەوە

تەندروستی
08:35 - 2022-01-13

ئەنتۆنیۆ فاوچی، پزیشك و راوێژكاری باڵای تەندروستی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ رێگایەكی دەربازبون نییە لەبەردەم ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ناسراو بە "ئۆمیكرۆن" و ئەو ڤایرۆسە بەلایەنی كەمەوە پەلاماری تەواوی دانیشتوانی سەر زەوی دەدات.


ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئێستادا لە بارودۆخێكی باشدا نین تا بە هاوڵاتیان رابگەیەنین بە شێوازێكی سروشتی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا هەڵبكەن، بەهۆی ئەو فشارە زۆرانەی كە ئێستا لەسەر كەرتی تەندروستی و سیستمی چاودێریكردنی هەن.
وتیشی: لەو بڕوایەداین كە تەواوی دانیشتوانی زەوی روبەڕوی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ببنەوە، سەرەڕای بەرزی رێژەی چاكبونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوەكانی، بەڵام هەڕەشەی ئۆمیكرۆن كۆتایی نەهاتوە و مەترسیە گەورەكەش لە ئۆمیكرۆندایە، بەڵام بڕوام وایە بە شێوازێك لە شێوازەكان گۆمەڵگای وڵاتەكەمان بتوانێت لەگەڵ ئەو ڤایرۆسدا هەڵبكات و وەك پەتایەكی وەرزی لێبڕوانێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP