داقوق ... تابلۆی ناونیشانی دادگا بەبێ زمانی كوردی دادەنرێت

کوردستان
08:43 - 2022-01-13

لەكردەوەیەكی نادەستوریدا لەقەزای داقوقی پارێزگای كەركوك تابلۆی ناونیشانی دادگا گۆڕدراو، بەبێ زمانی كوردی دانرایەوە. 

لەو بارەیەوە ئیدیس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی ڕۆژهەڵاتی كەركوك رایگەیاند: لە كردەوەیەكی چاوەڕواننەكراودا، تابلۆی دادگای داقوق هەڵگیراوەو، لەشوێنی تابلۆیەكی نوێ دانراوە، كەبەیەك زمان نوسراوەتەوە ئەویش عەرەبییە.
وتیشی: پێشتر تابلۆی ناونیشانی ئەو فەرمانگەیە بەهەر چوار زمانی پارێزگای كەركوك نوسرابوو.

ئیدریس حاجی عادل ئەوەشی رونكردەوە: ئەو كارە پێچەوانەی دەستورە كەبەپێی دەستور، عەرەبی و كوردی زمانی فەرمی عیراقن.
ڕاشیگەیاند، ئەو كارە پێشێلی مادەی 140ی دەستوریشە، كەبەپێی ئەو ماددەیە دەبێت دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان ئاسایی بكرێنەوە.
جەختیكردەوە: نابێت دەسەڵاتدارانی عیراق و پارێزەری دەستور بەو كارە ڕازیبن، چونكە لەناو پەرلەمانی عیراق تابلۆكان بەزمانی عەرەبی و كوردی نوسراونەتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP