شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێگه‌یه‌كی "گرنگی" داعش له‌باكوری به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه بۆردومانكراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگریی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق پێگه‌یه‌كی "گرنگی" داعشیان له‌باكوری به‌غدا كرده ئامانج.
هه‌رچه‌نده له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماری بۆردومانه‌كان باس نه‌كراوه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی پێگه‌كانی داعشیان له‌ناوچه‌كانی باكوری به‌غدا ده‌ستپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP