به‌ موشه‌ك هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له‌ باشیك

کوردستان
11:10 - 2022-01-15


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-1-2022 بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له‌ سنووری باشیك به‌ موشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ری.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاندوه‌، بنكه‌ی سه‌ربازیی (زیلكان) له‌ ناوچه‌ی (باشیك) كه‌ هێزه‌كانی توركیای تێدا جێگیره‌، به‌ موشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كه‌ ژماریه‌ك له‌و موشه‌كانه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كردوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP