حكومه‌تی عێراق مامۆستایانی گرێبه‌ستی دڵنیا كرده‌وه كه له بودجه‌ی 2022 بێ به‌ش نكراون و جێگه‌یان له بودجه‌دا بۆ كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاری 315 ده‌یانگرێته‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراق، حه‌مید غزی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی داوه به مامۆستایانی وانه‌بێژی گرێبه‌ست و رایگه‌یاندوه، حكومه‌ت بایه‌خ به مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌دات و گرێبه‌سته‌كانیانی نوێ كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌گه‌ڵیان.
ئاشكراشیكردووه، ئه‌و مامۆستایانه خراونه‌ته ناو بریاری 315ی حكومه‌ت و له‌سه‌ر راسپاردی میسته‌فا كازمی كێشه‌ی ئه‌و توێژه له بودجه‌ی 2022 چاره‌سه‌ركراوه و جیگا بۆ مووچه‌كانیان كراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP