ریاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوان یان بلباو ؟

وەرزش
12:48 - 2022-01-15

ریاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوان یان بلباو ؟ 
ئاکۆ بیبانی
یاریگای مەلیک فەھدی نێودەوڵەتی دەبێتە شانۆی بەیەک گەییشتنی ئەستێرەکانی ھەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە فایناڵی جامی سوپەری ئیسپانیی .
ڕکابەرییەکانی جامەکەش لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت و ھەرچوار یانەی ( ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو و ئەتلەتیکۆمەدرید ) بەشداربوون .
ڕیاڵ مەدرید لەبەرشەلۆنەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی ، ئەتلەتیک بلباویش رێگەی نەدا یاری کۆتایی بەتەواوی ببێتە مەدریدی و شکستی بە ئەتلەتیکۆمەدرید ھێنا .
ئێستا ھەردوو یانە جەنگی بەدەسھێنانی یەکەم نازناو لە ساڵی نوێ دەکەن ، ڕیاڵ مەدرید جوانترین ساتەکانی لەم وەزرەدا  دەنوسێتەوەو یاریزانەکانی لوتکەی ئاست بەرزی پیشان دەدەن ، میستەر ئەنجیلۆتی گۆڕانکارییەکی زۆری لە ئاستی یاریزانەکانی کردوەو لە ڕووی جەستەییەوە بەتەواوی ئامادەن .
بینزیما و فینیسیۆس جۆنێور لە ھێڵی پێشەوە دوانەیەکی ترسناکیان دروستکردوە و لە ڕووی ھێرشبەرییەوە یانەیەکی تۆقێنەرن، لەبەرامبەردا ئەتلەتیک بلباو بە ھەمان ڕۆحیەتی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بەرەنگاری یانەی شاھانە دەبنەوە و ھەوڵی بەدەسھێنانی نازناوەکە دەدەن ، مارسیلینۆ تۆڕاڵی راھێنەری یانەکەی ھەرێمی باسک باس لە توانا و ئاست بەرزی یاریزانەکانی دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێمە ھەمیشە تەواوی ھەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو ئەوەی بردنەوە بەدەسبھێننین و ئامادەین بۆ بەرەنگاربونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، لە ئێستادا یانەکەم لە باشترین ئاستەکانی خۆیدایە و لەگەڵ سێ یانەی بەھێزی ئیسپانیا بەشداریی جامی سوپەرمان کردوە ، لە ئەتلەتیکۆ مەدریدمان بردەوە و یاریزانەکانی ویستی ئەوەیان ھەیە شکست بە ڕیاڵ مەدریدیش بھێنن و نازناوەکە بەرز بکەینەوە ، دەربارەی ئەو یارییە کارلۆ ئەنجیلۆتی راھێنەر ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە تیپەکەی تەواوی ئامادەکارییەکانی ئەنجامداوە، فشار لە ھیچ یاریزانێک ناکەین بۆ یاریکردن ، دەربارەی پلانی یانەکەی ، ئەنچیلۆتی ئەوەی ئاشکراکردوە کە پلانی یاری کردن دەگۆرێت و بە شێوازێکی نوێ دژی یانەی بلباو یاردەکەن ، یارییەکەش رۆژی یەک شەممە سەعات ٩:٣٠ دەقیقە ئەنجام دەدرێت .
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP