نوسینگەى پارێزگارى هەولێر راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه دهربارهى ئهوهى سبهى له ناوهندهكانى خوێندن پشووى فهرمى و پێدانى مووچهش بهردهوام دهبێت .
له راگهيهندراوهكهدا هاتووه: دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتن بە چهند بڕیارێك.
راگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP