نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیا پیرۆزبێت

کلتور
07:51 - 2022-01-21

نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیا پیرۆزبێت

هاوڕێیانمان سه‌رنوسه‌ر و سه‌رجه‌م كادير و کارمه‌ندانی  (پیوکه‌ی میدیا)
بە بۆنەی یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم کادیر و کارمەندانتان دەکەین

یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین کەناڵی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، لەگەڵ پێشکەوتنی ئامرازەکانی راگەیاندن و کاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و کاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی پیوکەی میدیا پێویستیەکی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری پیوکەی میدیا لەماوەی ١٩ ساڵی تەمەنیدا ، پەیام و سیاسەتی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان لەسەرجەم بوارەکاندا بە پەیڕەویکردنی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی بڵاو کردوەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و کەناڵەکانی راگەیاندن، هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن لە کاروانی رۆژنامەوانی کوردی و سۆشیال میدیادا.
دەزگای میدیای کەرکوک

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP