وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماره‌كه‌ی داعش له‌ عوزێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
11:25 - 2022-01-22

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش و شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر له‌ سنووری عوزێم ده‌كات، جه‌ختشده‌كاته‌وه‌، به‌رده‌وامی ئه‌و كرده‌وانه‌ ئه‌ركی پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و هاوكارییه‌كان له‌ راوه‌دوونانی تیرۆرستان زیاتر ده‌كات.

راگەیاندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە 

بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە
کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.

بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکانى نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.

دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە. 

دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆریستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.

بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین. 

وەزارەتی پێشمەرگە 

۲۲ کانونی دووەمی ٢٠٢٢ 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP