چیای قەرەچوخ - هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاری مەفرەزەیەكی داعش دەبنەوە

کوردستان
09:18 - 2022-01-23


سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مەفرەزەیەكی چەكدارانی داعش لەشاخی قەرەچوغ لەنێوان گوندی پاڵانیان و گوندی گەڕەسۆری نزیك قەزای مەخمور ویستویانە لە هێزەكانی سوپا نزیك ببنەوە بۆ كردەوەی تیرۆرستی بەڵام لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە  بەپێنج  گولە هاوەنی 120 ملم تەقەیان لێكراو بەرەو شاخی قەرەچوغ  گەڕانەوە .
لەو بارەیەوە، غـازی فەیسەڵ فەرماندەو كادری ی.ن.ك، لەو سنورە تایبەت بە كەناڵی كەركوكی راگەیاند، سەرەڕای چەندین بەڵێنی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە شاخی قەرەچوغ كێوماڵ نەكراوەو تائێستا داعشەكانی شاخی قەرەچوغ هەر مەترسین و لەشوێنی خۆیان ماون و ئەمە ساڵی پێنجەمە ئەم شاخەیان كردۆتە ئارامگاو پەناگەی خۆیان و هەركردەوەیەكی تیرۆرستی لە سنوری قەزای مەخمورو ناحیەی قەراج و ناحیەی كەندێناوەو ناحیەی گوێڕو ناحیەی سەرگەڕان و ڕۆژئاوای كەركوك ئەنجام دەدەن یەكسەر  بەرەو شاخی قەرەچوغ ڕادەكەن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP