تەندروستی عیراق: هاوڵاتیان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزیی نابن

تەندروستی
10:39 - 2022-01-23

وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەخت دەكاتەوە لەوەی، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تاكە ڕێگایە بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و دەڵێت، لەئێستادا دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازانن لە داهاتوو چی ڕوو دەدات.  
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاگەیاند، جگە لە خۆكوتان هیچ ڕێگەیەك نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە هاووڵاتیان پابەند نابن بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكان."   
ڕوونیشیكردەوە، "هەرچەندە ڕێوشوێنەكان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە، بەڵام هیچ پابەندییەك نییە پێیانەوە، بۆیە تاكە چارەسەر وەرگرتنی ڤاكسینە، بەتایبەت زۆرینەی ئەوانەی كە توشی ڤایرۆسەكە دەبن ئەو كەسانەن كە نەكوتراون."   
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەیامێكیشی ئاڕاستەی ئەو كەسانە كرد كە لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان دەترسن و ئاماژەی بەوەكرد، "نزیكەی 9 ملیۆن كەس لە عێراق ڤاكسینیان وەرگرتووە و هیچ كاریگەرییەكی مەترسیداریان لەسەر دروست نەبووە، ئەوەش بەڵگەی تەواوە لەسەر سەلامەتی ڤاكسینەكان .
باسی لەوەشكرد، تا ئێستا شەپۆلی چوارەم لەژێر كۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازانن لە داهاتوودا چی ڕوودەدات .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP