لە ڕێگای نێوان ناحییەی تەقتەق و سێگردکان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب وەرگه‌ڕاو بەهۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، هاوکارعلی وتەبێژی تەندروستیی کۆیە، بەکەناڵی کەرکوکی راگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا بووه‌و كه ئه‌ویش برینداره.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، دوای گه‌یاندینان به نه‌خۆشخانه‌ی تەقتەق، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی هەولێر کراون، دوای گەیادنیان بە نەخۆشخانەی هەولێرش شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌ئێستادا باری ته‌ندروستیی ناجێگیره.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، ئەو دوو هاووڵاتییانە دانیشتووی گوندی ئاوماڵی سەربە ناحیەی سێگردکانن و ناوی شۆفێرەکە (شەمسەدین عه‌بدولقادر)ه‌و تەمەنی 45 ساڵه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP