بەغداد.. دوو پەرستار بەتۆمەتی قاچاخچێتی بەدەرمان دەستگیركران

عێراق
07:08 - 2022-01-25

بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دامودەزگا حكومیەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو پەرستاریان لە نەخۆشخانەی گشتی مەحمودیەی بەغدا دەستگیركردوە كە دەرمان و كەلوپەلی تەندروستیان بەقاچاخ بردوە 

لەڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە:  دوای ئەوەی پەرستارەكان لە ناو نەخۆشخانەوە هەوڵیاندا كە ئەو پێداویستییە پزیشكیانە بە شێوەیەكی نایاسایی لە لیستی دەرمان و كەلوپەلەكان بسڕنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون.

باسی لەوەشكردووە، لەگەڵ دەستگیركردنی دوو پەرستارەكەدا، دەست بەسەر سەرجەم ئەو دەرمان و كەلوپەلە تەندروستیانەدا گیراوە و لەئێستاشدا رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكان گیراوەتەبەر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP