ته‌لار له‌تیف: یه‌كێتی ناوبانگی حزبه‌كه‌ی لا گرنگه‌و كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ناكات كه دۆسێی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بێت.
پارێزه‌رێك ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌پاڵێون، رابردوویان پاك بێت و تێوه‌نه‌گلابن له‌هیچ دۆسییه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام پاڵێوراو هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا خۆی بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه له‌عیراق پاڵاوتووه‌كه ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری عیراقه.
ته‌لار له‌تیف پارێزه‌رو لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: كاندید هه‌یه كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پاڵاوتووه، پێشتر له‌كابینه‌ی پێشووتری حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوه‌و نێدراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، كه بێگومان به‌پێی ده‌ستوور و یاساكان له‌عیراق ناكرێت كه‌سێك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و موڵكی گشتی له‌ئه‌ستۆبێت و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دوورخرابێته‌وه، له‌ئێستاشدا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت.
وتیشی: ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنرێت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان، پێویسته رێگری له‌و كاره بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن كه‌سێك كه شیاوی ئه‌و شوێنه نیه بچێته ئه‌و جێگه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش نه‌یتوانی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه، بێگومان دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه، پێویسته رێگری بكرێت له‌كه‌سێك جا له‌هه‌ر حزب و لایه‌نێك بێت له‌عیراق كه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه له‌عیراق كاندید بكات كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بێت.
ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ڤاڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ته‌واو شیاوی ئه‌و پۆسته‌یه‌و ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوو و سیڤیه‌كه‌ی بكه‌یت، ده‌بینیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و موڵگی گشتی تێوه‌نه‌گلاوه‌و ته‌واوی مه‌رجه‌كانی تێدایه‌و ده‌توانین بڵێن ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێت كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدێك ناپاڵێویت بۆ ئه‌و پۆسته كه شایه‌نی ئه‌و پۆسته نه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 23-1-2022 ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكرده‌وه كه ناوبانگی حزبه‌كه‌ی لا گرنگه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی یه‌كێتیش بكه‌ین، ده‌بینین له‌عیراق پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن هه‌ڵویست لێی ده‌ڕوانرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP