ڕێبوار تەها بۆمبەکەی تەقاندەوە !

ئەزهەر سەمەد
21:57 - 2025-05-27

 

جیاواز لەڕۆژانی پێشوو ، جیاواز لەکۆبوونەوەکانی ڕابردوو ئەمڕۆ پارێزگارە گەنجەکەی کەرکوک ڕووخۆشیەکەی جارانی نەما و بۆمبێکی بەڕووی بەڕێوبەری فەرمانگەکان تەقاندەوەو پێ ووتن ئەوەی باش نەبێت دەری دەکەم و ناهێڵم لەم شارەدا بەرپرسیارێتی هەبێت .

پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئیدارەیەکی نوێ لەشاری کەرکوک بەسەرۆکایەتی ڕێبوار تەها مستەفا پێکهێنرا ، پارێزگار شەو و ڕۆژی کردە یەک تاوەکو کارەکان ڕێکبکاتەوەلەو پێناوەشدا کەمترین کاتی لەپشت مێز بەڕێکردو هەمیشە لەناو هاوڵاتیان وگەڕەکەکان بوو ، ئەمڕۆ کات گەیشتە فەرمانگەکان و پارێزگار پێیانی ووت دەمێکە چادێریتان دەکەم ودەزانم لە فەرمانگەکان چی دەگوزەرێت دەشزانم کێ خەمخۆرە و کێش ڕێگرە لەبەردەم خزمەتکردنی هاوڵاتیان بۆیە دوا دەرفەت دەدەم بەوانەی تاوەکو ئێستا کارەکان بەباشی ڕایی ناکەن وهاوڵاتیان لێیان ڕازی نین خۆتان جاکبکەن ئەگینا دەردەکرێن .

پارێزگار ئەمڕۆ پەیامێکی بەهەموان دا کەچیتر چاوپۆشی وجیاوازی ناکرێت ئەم ئیدارەیە ئیدارەی شەرعی و قانونی کەرکوکیەکانە و دەبێت خزمەتی هەموان بکرێت بێ جیاوازی لەهەمان کاتیشدا بەهەموانی ووت پۆست بۆخزمەکردنە و ئاسانکردنی ئەرکی خەڵکە نەوەک ببن بە بارگرانی کۆسپ بۆهەموان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP