بافڵ جەلال تاڵەبانی” دەتوانێت بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغداد بتوێنێتەوە.

پێشڕەو مەلاوەیسی
15:10 - 2025-07-16

بافڵ جەلال تاڵەبانی” دەتوانێت بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغداد بتوێنێتەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەماوەكانی ڕابردوو توانیویەتی بە كارێزمایی خۆی و سیاسەتی سەرۆك (مام جەلال) لە ناوەندی بڕیاری عێراق وەك سەركردەیەكی كاریگەر، كاریگەری هەبێت لەسەر پرسە سیاسی و ئابوری و نیشتیمانی و نەتەوەییەكان، بۆیە ئەم ئەم هەنگاوەی گرتویەتییەبەر بۆ تواندنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند، بێ دەرئەنجام نابێت، دەتوانم بەو پاشخانەی لە ڕابردوودا هەی بووە ئەو بڕوایەم  بۆ دروستەكات  كە دەتوانێت كێشەی موچە و ناكۆكییەكان كۆتایی پێ بهێنێت و ئاهێك بۆ هەناسە ساردی موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بگەڕەنێتەوە.

لە یەك شەودا چەندین كۆبونەوە لەناو جەرگەی بڕیاری عێراق و ئەو پێشوازیانەی لێیكرا، دەرخەری هەڵهاتنی خۆرێكی نوێیە بۆ كۆتایی هاتنی كێشەكان و بونیاد نانی دەرگایەكی نوێیە لە نێوان هەرێم و بەغداد، بۆیە بەو پەڕی ئومێدەوە چاوەڕوانی دەرئەنجامی سەردان و كۆبونەوەكانی دەكەین، بڕواشم وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجامی باشی هەبێت، بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی” بە كارێزمایی خۆی خۆری هیواكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان فەراهەمەكات، دەریشكەوت ڕێگەو و شوێنگەی سەرۆك (مام جەلال) ڕۆشنە و هیواكانی خەڵكیش تەنیا لای تۆیە.


پێشڕەو مەلاوەیسی
 ڕۆژنامەنوس و میدیاكار

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP