ڕووداوەكان، پەرتەوازەیی ناوماڵی كوردەو بەس.
ئەوەی لەڕابردوودا گوزەراوە یان ئێستا و داهاتوو دەگوزەرێ هۆكارەكەی پەرتەوازەیی ناوماڵی كوردە، ئەگەر ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەینەوە بە تایبەت لە سەردەمی شاخ و شۆڕش بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال” یەكێتی و یەك ووتاری ناو ماڵی كورد و پێكهێنانی بەرەی كوردستانی، ڕاپەڕین و پەڕلەمان و حكومەتی كوردی بەرهەمەكەی بوو، لە پرۆسەی ئازادیشدا تووانی بە كارێزمایی خۆی فیدراڵیەت لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا بچەسپێنێت، لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق یشدا، یەك ووتاری و یەك هەڵوێستی كورد لە بەغداد توانرا بەشێكی زۆری ماف و خواستەكانی كورد بەدەست بهێنرێت، هەموو ئەمانە بە بیركردنەوە حەكیمانە كانی سەرۆك مام جەلال بەدەست هات، بێگومان هۆكارەكەشی پێشخستنی دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی میلەتەكەی بوو، بەڵام لە غیابی مام جەلال بۆشاییەكی گەورەی سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەیی كەوتە ماڵی كوردییەوە، چونكە كەس وەك ئەوی پێنەكراو ناشكرێت، چونكە بیری نیشتیمانی و نەتەوەیی بە كردار دەبێت ! نەك گوفتار! بۆیە هەر دەستكەوتێك بەدەست هاتبێت بەرئەنجامی یەك ڕیزی ناوماڵی كورد بووە.
ئێستاش ئەو سیاسەتی برسیكردن و هات و نەهاتی مووچە و یاریكردن بە قوتی خەڵكی و جێبەجێ نەكردنی بڕگەكانی دەستوور كە تایبەتن بە كورد و ناوچە جێناكۆكەكان و ئیدارییەكان و فەرامۆشكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەك بەرزترین دەسەڵاتی بڕیار لە عێراق، هۆكارەكەی تەنیا پەرتەوازەیی حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە، لە نەبوونی یەكگرتووی هەر ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، چونكە لە فەلسەفەی سەركەوتندا دەڵیت، پێویستە تا سەركەوتوو بیت دەبێت نەیارەكەت پەرتكەی ئەوسا هێرش بەری تا زامنی سەركەتنت لە سەدا سەد بێت، ئێستا ناوماڵی كورد پەرتە بۆیە تاوابین خراپتریش چاوەڕێمانە بۆ ئایندە.
چی بكرێت؟ پێویستە هەرچی زووە ئەو وێنەیە دووبارە بكەێتەوە كە لەسەردەمی سەرۆك مام جەلال دا حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە چواردەوری یەك مێز كۆ دەبونەوە، بۆ گفتۆگۆ كردن و دانانی پلان بۆ ئایندە و پارێزگاری لە دەستكەوتەكان، كە بەبڕوای من تەنیا وێنەكە خۆی دەبێتە پوچەڵكردنەوەی بەشێكی زۆری ئەو بڕیارانەی دژی میلەتی كورد دەركراون، هێز لە یەكگرتندایە، ئەگەرنا ئۆباڵی مێژووی دەكەوێتە سەرشانتان و مێژووش ڕەحم بە لوت بەرزیتان ناكات، قسەی زبر و هەڕەش چارەسەری دۆزی كورد لە چوارچێوەی عێراقدا ناكات، ڕەنگە ئەوەی من دەیڵێم بۆ قۆناغێك ڕاستە كە هەڕەشەو زمانی زبری سیاسی تاكلایەن بێت،! ئەگەر كورد و حیزبە سیاسییەكانی خاوەنی یەك هەڵوێستی سیاسی بن، بۆ هەندێك حاڵەت هەڕەشەی سیاسی و زمانی زبر دەكرێت شوێنی خۆی بگرێت، بۆ نمونە بە یەكگرتووی لە سەرجەم جومگەكانی حكومڕانی عێراق كورد بكشێتەوە، دەكرێ شوێن بگرێت و ڕای گشتی لە سەر ئاستی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی دروست بكات، بەڵام بە مەرجێك بڕیارەكە ئیرادەو بڕیارێكی یەكگرتووی سەرجەم حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بێت، نەك بڕیار و ویستی تاك لایەنەی یەك حیزبێكی سیاسی بێت.
بۆیە دەبێت هەرچی زووە، بە تایبەت مسعود بارزانی، واز لە غروری سیاسی و كەسی خۆی بهێنێت ئەگەر بۆ یەك جاریش بوبێت، وەك سەرۆك مام جەلال بیربكاتەوە و واز لە بەرژەوەندی تەسكی حیزبەكەی بهێنێت و نمایندەی نیشتیمانی و نەتەوەیی كورد بكات و بەرژەوەندی گەل پێش بخات، حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە ئەوادەتوانرێت دۆخی ئێستای نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت، ئەگەر ئەویش لەو غروری سیاسییەی ئێستای بەردەوام بێت و ناوماڵی كورد پەرت بێت، دۆخی ئایندەی دارای و سیاسی و ئەمنی هەرێمەكەمان لەمەی ئێستا كە هەیە خراپتر دەبێت.
پێشڕەو مەلاوەیسی
ڕۆژنامەنوس و میدیاكار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP