پێشووتر چیمان بینی، جگە لە جیاوازی و کوتلەکاری و لایەنگریی و قۆرخکاری و لابەلایی و گەندەڵی و وەلانان؟
بۆ ئێمەی نەتەوەی کورد دامەزراندن نەبوو
دادپەروەریی لە ئیدارەو پێگەو پۆستەکاندا نەبوو
خزمەتگوزاری و گرنگیدان بە خزمەتگوزاریی نەبوو
ئیدارەی پێشووتری پارێزگای کەرکوک هیچی نەهێشتووەتەوە بۆمان، تا بڵێن ئەشەدوو ئەمەیان دروستبوو و ئەم کارەیان شایەنی پیاهەڵدانە
هەرخۆی کارەکان هەموو لادان و تێهەڵدانبوو لە یەکسانی و پێکەوەیی و دادپەروەریی.
چییمانبینی لە پارێزگار؟
جوانیی، یەکسانیی، ئاشتی و پێکەوەیی، گرنگیدان و خزمەتکردن، دڵسۆزیی و خەمخۆریی
کاتێک دەبینین گەنجێکی کوردی کەرکوکیی ئازایانەو چاونەترس و بوێرانە قۆڵی بەرپرسیارییەتی لێ هەڵکردووە، دڵخۆشدەبین، شانازیی دەکەین ئێمە خاوەن پارێزگارێکین لە شارەکەماندا کە ئەرکی پارێزگاریکردن و پاراستنی بەها پیرۆزو باڵاکانە
درێژەپێدەری ڕێبازە پیرۆزو باڵاکەی سەرۆک مام جەلال و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانە
دەرخەرو سەلمێنەری ڕوئیاو دیدو ئامانجەکەی حزبی شەهیدانە.
کاک ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، کارو خزمەت و دڵسۆزییەکانی لە سەروو بەرژەوەندییەکانەوە داناوە،
ڕێبوارانە ڕێگای هەقیقەت و دادپەروەریی و یەکسانیی گرووەتەبەرو، ئەرکی سەرشانی بەجۆرێکە کە تەنیاو تەنیا بیرکردنەوەی خەمی ئاوەدانکردنەوەو نازپێدانە بەو کەرکوکەی، کە لە ماوەی ڕابردوودا هیچکام لەم جوانییانەی بەخۆوە نەبینیوە
ئەو کەرکوکەی کە تینووی گرنگیپێدان و پێکەوەیی و بووژاندنەوەیە
ئێستا لەژێر چەترێکی تۆکمەو لە سایەی سیاسەتی گەنجێکدا، کەرکوک پارێزراوە
چیتر جەستەی نیشتیمانی کەرکوک تووشی دەردەسەریی و دەردی کوشندەی ڤایرۆسی سیاسی نابێت.
ئیدی جەستەی ئەم خاکە خێرلەخۆ نەدیوە خوێنی بێئومێدیی و بێخاوەنیی لێ ناتکێ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP