وادەی زاخاوی خەباتی نیشتمانییە
4 - 7
كێشه‌ی مووچه
و جوڵه‌ی نوێی دیبلۆماسی
له بواری ده‌وڵه‌تداری
و به‌ڕێوه‌بردندا، یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی كاری سیاسیی مۆدێرن، بریتییه له خستنه‌گه‌ڕی
په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و سوودوه‌رگرتن له هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی
ئامانجه نیشتمانییه باڵاكان. ئه‌گه‌ر وڵات، له جێی په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره جیاجیاكانی
خۆی له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی و دۆستایهتییانهوه، له هه‌لومه‌رجی
قه‌یراندا ژیا، ئه‌وا په‌نابردن بۆ ئه‌م كاره، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركه‌كان و هه‌ندێکجاریش
وه‌ك جۆرێك له كارتی گوشار دروستكردن، ده‌بێته پێویستی.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
قه‌یرانی مووچه‌وه، كه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمه‌وه،
زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامه، سیاسه‌تی روونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بریتیبووه له هێشتنه‌وه‌ی بژارده‌ی گفتوگۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق وه‌ك
سه‌ره‌كیترین بژارده. له‌و رووه‌وه، زۆر جار له زمانی به‌رپرسانی باڵای خۆی، یان
راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه، میكانیزمی سه‌رخستنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌شی خستۆته‌ڕوو،
كه پێش هه‌ر شتێك به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
به‌غدا و جڵه‌وكردنی هه‌ر ناكۆكییه‌ك كه ببێته هۆی زیان گەیاندن به مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان بێت.
میكانیزمی تر لای یه‌كێتی،
له دوو سێ ساڵی رابردوودا، كه كێشه‌ی مووچه‌ی تێدا زه‌قبۆته‌وه، بێده‌نگ نەبوون
بووە لە ئاست ناڕه‌زایی و هەر تووڕه‌ییه‌كی شه‌قامی كوردی، لەم بورەدا زۆر بە جدی
هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی داوە، له‌ولاشه‌وه نوێنه‌رانی یه‌كێتی له حكومه‌ت،
به‌تایبه‌تی جێگری سه‌رۆك وەزیران و تیمه‌كه‌ی، بۆ هه‌ر ئه‌ركێكی دانوستان له‌گه‌ڵ
به‌غدادا راسپێردرابێتن، به په‌رۆشی و پشوودرێژییه‌وه هه‌ڵیان سوڕاندووه،
هاوكات چه‌ند به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی سودانییه‌وه چوبێتن له پێناوی
مافی ره‌وای هاووڵاتیاندا، ئه‌وه‌نده‌ش په‌رۆشی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوون بۆئه‌وه‌ی
مه‌رامی سیاسی له په‌نای گه‌مه‌ی دانوستاندندا جێبه‌جێ نه‌كرێت.
جگه له‌و رێكار و میكانیزمانه،
یه‌كێتی باوه‌ڕی به سوود وه‌رگرتنیشه له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی
و دۆستایهتییش له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه و هێزه نیشتمانی و عیراقییهكانیشدا.
بەو مەبەستەش له رابردوودا سه‌رۆكی یه‌كێتی، له پێناوی كێشه سیاسی و ژیانییه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستاندا، زۆر هه‌نگاوی دیپلۆماسیی ناوه، له هەموو دەرگاکانی داوە، نوێنه‌ر
و باڵیۆز و كونوسڵگهریی وڵاتانی بینیوه، جا چ به پێشوازی یان سه‌ردانكردنیان، هیچ
جارێكیش نه‌بووه راشكاوانه داوای هاوكارییان لێ نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و به‌تایبه‌تیش پرسی مووچه.
ئێستاش كه قۆناغێكی زۆر
ئاڵۆزی ئه‌و كێشانه له‌ئارادایه و دوو مانگ زیاتره مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له مافی
ره‌وای خۆیان بێبه‌شكراون، رێگه‌چاره‌یه‌كی تر لای یه‌كێتی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه،
سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی و دۆستایهتییهكانه له‌گه‌ڵ دنیای
ده‌ره‌وه و ناوخۆدا.
له‌م باره‌یه‌وه، ئەگەرچی مەکتەبی پەیوەندییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێغیی نەکردووە و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی زۆری هه‌بووه،
به‌ڵام هاوكات پێیوایه كه قۆناغی گرژیی ئێستا و خراپیی دۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم،
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نوێیان له‌م ئه‌ركه‌دا دەوێت.
حكومه‌تی هه‌رێم،
هێزه سیاسییه‌كان، به هاوبه‌شی بێت، یان جیاجیا، له‌سه‌ریانه بچنه‌وه سه‌ر ئه‌م
ئه‌ركه سیاسی و نیشتمانییه. به وه‌فد رووبكه‌نه پایته‌خته جیاوازه‌كان و وڵاتانی
كاریگه‌ر، هاوكات سه‌ردانكردنی هێزه عیراقییه‌كان و باڵیۆزخانه و كونسڵگهرییهكان
تا له زیاتر له ئاستێكدا گوشار هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان، كاتی بێت یان جێگیر، رێككه‌وتنێكیان له‌نێواندا بكرێت و مووچه‌ی
مانگه‌كانی 5 و 6 خه‌رج بكرێن. ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستاندنیش هه‌ر به كراوه‌یی
بهێڵرێته‌وه بۆ به‌دواداچوونی خاڵه‌كانی رێككه‌وتن و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان
بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP