ئاسۆ مامەند: رۆڵی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە گەشەپێدانی زاست و زانیاری بەرز دەنرخێنێت

زانست و تەکنەلۆژیا
20:12 - 2022-04-12

ئەمڕۆ سێ شەممە 12-4-2022 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیی لە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای کەرکوک کرد، و دواتر خوانی بەربانگی لە گەڵدا کردنەوە.

لە دانشتنێکدا کە هەر یەک لە هەڤاڵان خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک و رێبوار تەها و حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وێڕای بەخێرهاتنی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، هاوکات رایگەیاند: زانکۆ ناوەندێکی زانستی و مەعریفی گرینگی نێو گۆمەڵگەیە و رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پێشخستنی وڵات، وتیشی هەرچییەک پێویست بکات ئامادەین هاوکاری تەواوی ئەو ناوەندە گرینگە بین.

لە بەرامبەردا مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک، سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڤاڵ ئاسۆ مامەند-یان کرد لە پای ئەو گرینگی و بایەخەی کە بە توێژەکانی پارێزگاکەی دەدا بە تایبەتی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەوەش جێگەی خۆشحاڵی ئێمەیە، چونکە هانمان دەدات زیاتر لە کارەکانمان بەردەوام بین و خزمەتی زیاتر بکەین.














+20


٢٧٢٧

٥٣ تعليقًا
١٨ مشاركة

أعجبني



تعليق


مشاركة

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP