بەتەنها لە ساڵی ۲۰۲۰ دا ۲۳۰ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنورییەکان کوژراون و بریندار بوونە
بە پێی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٣٠ کۆڵبەر و کاسپکار لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی سنور یان هەرەسی بەفر و سەرما و سۆڵە، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە کێو و بەرزاییەکان و کۆمەڵێک هۆکاری تر بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە.
لەم ڕێژەیە بە کۆی گشتی ٦٧ کۆڵبەر واتە (٢٩,۱۳ %) گیانیان لەدەستداوە و ١٦٣ کۆڵبەر کە دەکاتە (٧٠,٨٧%) بریندار بوون.
لە کۆی ئەو ٦٧ کۆڵبەرەی کە گیانیان لەدەستداوە
٥٣ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە .
٢ کەس بە هۆی مانەوە لەناو بەفر و باران و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە .
٢ کەس بە هۆی خنکان لە ناو ڕووبار و لە ڕێگەی کۆڵبەریدا
١ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆڵبەریدا
٣ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و لە کاتی هەڵاتن و خۆشاردنەوە لە نێوان ڕێگەکاندا
٦ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی تورکیا کوژراون.
بریندارەکانیش بەم شێوەیەی
١٣٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و
٢ کەس بە هۆی سەرما و سۆڵە و بەفر و بۆران
١١ کەس بە هۆی بەربوونەوە لە کێو و بەرزاییەکانەوە
٦ کەس بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکان لە شەڕی ئێران و عێراق
٥ کەس بە هۆی لێدان و تووندوتیژی جەستەیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران
٢ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە
٧ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی تورکیا بریندار کراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP