ئەنجامە باشەكانی ئەم دواییەی یانەی مانچستەر یونایتد وای لەبەر پرسانی شەیتانە سوورەكان كردووە دەستی سۆلسكایەری راهێنەری یانەكە بكەنەوە ، لەو چوار چێوەیەدا رۆژنامەی زەسەن بەریتانی لەژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویكردۆتەوە لەماوەی داهاتوودا سۆڵسكایەر لەگەڵ شەش یاریزانی یانەكە كۆدەبێتەوە تاوەكو دوابریار لەسەر چارەنووسیان بدات و لەكاتێكیشدا نەگەیشتنە رێكەوتن ئەوا لەمێركاتۆی زستانەدا ئەویاریزانانە بەیانەكانی دیكەی ئەوروپا دەفرۆشێت ، بەپێ ی هەواڵی رۆژنامەكە بێت هەریەكە لەسێرجیۆ رۆمیرۆی گۆڵپارێز و ماركۆس رۆخۆ و جیسی لینگارد و دانێل جیمس لەریزی ئەویاریزانانەن كەیانەكە دەیەوێت بەزووترین كات دەست بەرداریان بێت .
ئەزهەر سەمەد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP