نەخۆشێك لە قەزای كەلار لەبری پارە، هێلكەی كوردی بۆ ئەو پزیشكە دەبات كەچارەسەری بۆ دەنوسێت.
پزیشكێك لە كەلار كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكاتەوە، رایگەیاندووە، نەخۆشێك هاتۆتە لام و لەگەڵ خۆی یەك سەتڵ هێلكەی كوردی پێبوو، منیش پێم وت ئەو سەتڵە چییە پێت، نەخۆشەكەش وتی، پارەم نیەو لەبری پارە ئەو هێلكانەمان لەماڵەوە هەبوو و بۆم هێناویت.
پزیشكەكە وتوشیەتی: دوای گفتوگۆیەكی زۆر كە من نەمویست هیچ شێتكی لێوەربگرم، بەڵام نەخۆشەكە وای پێخۆشبوو، بۆیە بەخۆشحاڵیەوە هێلكەكانم لێوەرگرت و بەڵێنیشم پێدا كە بە ووردی چاودێری بكەم تا چاك دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP