ئه‌نیشتاینه‌ چكۆڵانه‌كه‌ خۆی بۆ دكتۆرا ئاماده‌ ده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
17:55 - 2022-04-25



ئیلیوت تانه‌ر ئه‌و مناڵه‌ چكۆلانه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌یه‌ی كه‌ زۆر كه‌س به‌ (ئه‌نیشتاین)ی بچوك ناوی ده‌هێنن، دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ بواری فیزیا و بیركاریی له‌ زانكۆی مینیسۆتای ئه‌مریك، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌مان زانكۆوه‌ بۆ خوێندنی دكتۆرا له‌ فیزیا وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام وه‌ك دایك و باوكی ده‌ڵێن بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی كوڕه‌كه‌یان پێویستیان به‌ (20)هه‌زار دۆلاره‌.    

(کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە فیزیک و بیرکاری لە زانکۆی مینیسۆتا لە بەرنامەی دکتۆرا دا
دایک و باوکی ئیلیۆت تانەر کە زۆربەیان بە "ئەنیشتاینی بچووک" وەسف دەکەن، دوای وەرگرتنی کوڕەکەیان بۆ زانکۆی مینیسۆتا بۆ تەواوکردنی خوێندن بە دوای 20 هەزار دۆلار دەگەڕێن.

بە وتەی دایکی ئیلیۆت، خولیاكانی کوڕەکەی بۆ زانست لە تەمەنی سێ ساڵیدا دەرکەوتوه‌، كه‌ زۆر به‌ ئاسانی و خێرایی فێری خوێندنەوە بووه‌و خۆشەویستیی زۆریشی بۆ فێربوونی ژمارەکان هه‌بووه‌.

ئیلیۆت بۆ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میل)ی به‌ریتانیده‌ڵێ‌: "من حەزێكی زۆرم  بۆ فیزیا هه‌یه‌، کە من بە پەسەندترین زانستی دەزانم، كه‌ وانه‌ به‌ خوێندكارانی زانكۆش ده‌ڵێمه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP