لە ماوەی سێ ساڵدا ٦٧٤ هاوڵاتی لە عەفرین كوژراون

کوردستان
14:08 - 2021-01-05

بەگوێرەی  راگەیەنراوێكی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە عەفرین، لە ساڵی ٢٠١٨ و دوای دەستبەسەراگرتنی عەفرین لەلایەن توركیاوە ٦٧٤ هاوڵاتی كوژراون و ٧ هەزار و ٣٤٣ كەسی دیكەش رفێنراون و چارەنووسیان نادیارە، هەر لەماوەی ئەو ٣ ساڵەدا ٨٢ هاوڵاتیش لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراون و ٦٩٦ هاوڵاتیش بەهۆی تۆپبارانەكانەوە برینداربوون.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی عەفرین بەهۆی داگیركاریی و پەلامارەكانی گروپەكانی نزیك لە توركیا ئاوارەبوون، و  لە جێگەی ئەوان نزیكەی ٤٠٠ هەزار خەڵكی هەرێمەكانی تری سوریا لە عەفرین نیشتەجێكراون.

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە عەفرین راشیگەیاندووە، لە چواچێوەی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەكانی عەفرین، هاوڵاتیانیش ناچاركراون ناسنامەی توركی دەربكەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP