توركیا ـ پۆلیس پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆبۆتامیای دەستگیر كرد

جیهان
15:04 - 2021-01-05

ئەمڕۆ 5-1-2021 هێزێكی پۆلیس لە شاری ئەستەنبول، هەڵیكوتایە سەر ماڵی محەمەد ئەسڵان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆبۆتامیا(Mezopotamya) و دوای پشكنینی ماڵەكەیو دەستبەسەرداگرتنی كەرەستەو كەلوپەلی پیشەكەی لە كامێراو كۆمپیوتەرو هەندێك لە كتێب و گۆڤارو رۆژنامەكانی، بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەكە راپێچكراوە.
بەپێی میدیاكانی توركیا، دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی میزۆبۆتامیا لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی نوسینگەی دادوەری گشتیی ئەنتالیایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە كە ژمارەی رۆژنامەنوسانی زیندانیكراو تێیدا رێژەیەكی بەرزی لە ئاستی جیهاندا تۆماركراوەو ئازادیی رۆژنامەوانیش لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 بەردەوام لە پاشەكشێدایە.
هەروەك، توركیا، بەپێی ئەو ریزبەندییەی رێكخراوی (پەیامنێرانی بێ‌ سنوور) بڵاویكردوەتەوە لە ریزبەندیی 157 وڵاتە لە كۆی 180 وڵات لە رووی ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP