ئێران بەرهەمهێنانی یەكەم بڕە یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژەی لە 20% رادەگەیەنێت و ئەمریكاش سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنێت

جیهان
17:52 - 2021-01-05

سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕیگەیاند لە ئێستادا لە هەر سەعاتێكدا 17 بۆ 20 غرام پیتاندنی یۆرانیۆم دەكەین و مانگانە توانای 8 بۆ 9 كیلۆ پیتاندنی یۆرانیۆمان هەیە.
عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران راشیگەیاند: وڵاتەكەی توانای ئەوەی هەیە ساڵانە 120 كیلۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجامبدات.
 وتیشی: چالاكییەكانیان لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم بەردەوامەو لەئێستادا سەرقاڵی دوو پرۆژەی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمین لە شاری بوشەهر و دوو پڕۆژەكەش بڕی 10 ملیار دۆلار تێچوویانە. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند كە 12 كەسایەتی و قەوارەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، سزا نوێیەكانی واشنتۆن بۆسەر كەرتی كانزاو بەرهەمهێنانی پۆڵایە لە ئێران و سزاكە 12 كەسایەتی و قەوارەی ئێرانی دەگرێتەوە.

هەروەها لە چوارچێوەی ئەو سزایانەدا، ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر كۆمپانیایەكی چینی و كۆمپانیاكەی بە فرۆشتنی بەرهەمی كانزایی بە ئێران تۆمەتبار كردووە.
بە وتەی چەند چاودێرێكی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە كۆتایی ماوەی ولایەتی سەرۆكایەتیەكەیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەوێت زۆرترین سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP