زانیارییەكان سەبارەت بە بڕینی مینحەی زیاتر لە 13 هەزار كەس لە وەزارەتی شەهیدان
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم مینحەی زیاتر لە 13 هەزار كەس دەبڕێت كە مەرجی یاساییان تێدا نیەو بەپێی زانیارییەكانیش كۆی پارەی ئەو مینحە بڕاوە نزیكەی ملیارێك دینار دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەبارەی بڕینی ئەو مینحەوە بە رایگەیاند: ئەوەی بڕاوە مینحە نیە، بەڵكو مینحەی بەخێوكردنەو مانگانە 75 هەزار دینار خەرج دەكرا بۆ كەسێك كە دایك یان باوكی شەهیدێكی خزمەت دەكرد.
ئەوەشی خستەڕوو: پێشتر ئەو مینحەیە بەجۆرێك دیاریكرابوو هەر كەسێك خزمەتی وارسی شەهیدانی بكردایە مانگانە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرج دەكرا، بەڵام لەئێستادا بڕیاردراوە مینحەكە ببڕێت.
ئەمڕۆ 6ی 1ی 2021 وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم لە مووچەو دەرماڵەو بەخشینی ئیمتیازاتی خانەنشینی، بڕیاریانداوە بەبڕینی مینحەی 13 هەزارو 282 وارسی شەهیدو ئەنفالكراون.
رونیشیكردوەتەوە: ئەو وارسانەی كە مینحەكانیان بڕاوە مەرجی یاساییان تێدا نییەو بڕیارەكەش لە 1ی ی 2021ەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەچەند رۆژی رابردوشدا وەزارەتی درایی هەرێم بڕیاریدا مووچەی زیاتر لە 10 هەزار كەس رابگرێت كە لە سیستمی بایۆمەتریدا دووجار ناویان تۆماركراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP