جۆبایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پۆستی بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا دەداتە برێت مەكگۆرك، نوێنەری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.
پێشتر برێت مەكگۆرگ لەلایەن باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوتری ئەمریكاوە وەك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دیاریكرا، بەڵام لە 31ی كانونی یەكەمی 2018 دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاڤای كوردستان، وەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر ئەو بڕیارە دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستەكەی راگەیاند.
برێت مەكگۆرك بە دۆستی كورد دادەنرێت و پێشتر لە شەڕی داعش هاوكاری زۆری پێشمەرگەو شەڕڤانانی كردوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP