دادگایەكی عیراقی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ترەمب دەردەكات

جیهان
11:57 - 2021-01-07

پێدەچێت ئەم رۆژانە نەهاتبێت بۆ دۆناڵد ترەمب، چونكە بە تەنها لەئەمریكا لێی نەقەوماوە، بەڵكو لە عیراقیش لەلایەن داگایەكەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لەدۆسییەی تیرۆركردنی ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەرچووە.

بەپێی بەیاننامەكە، ئەندامانی خێزانەكەی موهەندس، لەبەردەم دادگای ئامادەبوونە و داوای یاساییان دژی ترەمپ تۆماركردوە تاوەكو دەستگیربكرێت.

هەروەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە، دۆناڵد ترەمب بەپێی مادەی 406ی كوشتنی بەئەنقەست داواكراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP