بەپیێ داویین ریزبەندی باشترین زانكۆكانی عیراق كە گوگڵ سكۆلەر كردویەتی، لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان زانكۆی سلێمانی لەپلەی یەكەمدایەو توانیویەتی 22 هەزارو 176 سایتەیشنی توێژینەوە بڵاوبكاتەوە، هەروەها لەسەر ئاستی عێراق لەپلەی شەشەمدایە .
ئەو ئاستە بەرزەی زانكۆكەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئاستی مامۆستایانی زانكۆو ئەو هەوڵ و تێكۆشانەی داویانە لەماوەی بونی قەیرانی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان.
گوگڵ سكولەر یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكییەكانی بەدەست خستنی زانیاری و هاوكاری بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵاو مامۆستایان، تا لەڕێگەیەوە زانیاری و سەرچاوەی بەسود بەدەست بخەن، كە پەرتوك و توێژینەوەوبڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە لەپێناو فەراهەمكردنی سەرچاوەو زانیاری بۆ كەسانی خاوەن بڕوانامەی زانستی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP