وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە ئەمنییەكانی عیراق رایگەیاند:لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكان، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری و هاوكاری ئاسایشی سلێمانی توانیویانە فەرماندەیەكی باڵای تیرۆرستانی داعش دەستگیربكەن.
ئەمڕۆ 7-1-2020، لە بەیاننامەیەكدا، یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە ئەمنییەكانی عیراق رایگەیاندوە، هێزەكانی دژە تیرۆر پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگری و هاوكاری ئاسایشی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا لە ناوچەی "پێنج كیلۆ" لە پارێزگای ئەنبار توانیویانە، بەرپرسێكی باڵای تیرۆرستانی داعش دەستگیربكەن.
راشیگەیاندووە، ئەو تیرۆرستە بە "ئەبو عائیشە"ناسراوەو فەرماندەیەكی باڵای تیرۆستانی داعشە لە ناوچەكەدا.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، لە هەڵمەتێكی هێزەكانی دژە تیرۆر لە ناوچەیەكی باكوری بەغدا دەست بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی تیرۆرستاندا گیراوە، كە هەمان كات ئەو هەڵمەتە بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP