كۆنگرێسی ئەمریكا (جۆ بایدن)ی بە سەرۆكی ئەمریكا پەسەندكردو بە فەرمی بوە (46ەمین)سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
دوای ئەوەی دووبارە كۆنگرێسی ئەمریكا دانیشتنەكانی سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەستپێكردوە، كە بەهۆی خۆپیشاندان و هێرشەكانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر كۆشكی كابیتۆلەوە لە شاری واشنتۆن، رۆژی چوارشەممە هەڵپەسێردرابو، بە زۆرینەی دەنگ ئەنجامەكان پەسەندكران و جۆ بایدن، بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا راگەیەندرا.
بەپێی زانیاریەكان، بایدن دەنگی 306 ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكای بەدەستهێناوە و وەك 46ەمین سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دیاریكرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترامپ جەختیكردەوە، كە ئەگەرچی دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە، بەڵام لە 20ی ئەم مانگەدا بەشێوەیەكی رێكخراو دەسەڵات رادەست دەكات.
باسی لەوەشكردوە: وتمان هەمیشە بەردەوام دەبین لە شەڕكردن بۆ ئەوەی تەنها دەنگە یاساییەكان هەژمار بكرێن، لەكاتێكدا كە ئەمە كۆتایی هاتنی مەزنترین ولایەتە لە مێژوی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، بەڵام تەنها سەرەتایەكی شەڕەكەمانە بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەمریكا بكەینەوە بە زلهێزترین وڵاتی جیهان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP