پەرلەمانتاریێكی هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر رایگەیاتد ڕێكەوتنێكی سیاسی هەیە بۆئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە یەك كاتدا ئەنجام بدرێت.
موزەفەر فەزڵ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق (8ی كانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هەموو فراكسیۆنە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە یەك كاتدا و پێكەوە بكرێت.
هەروەك ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون، ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان، 23 یاخود 29ی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، لەوبارەیەوە رایگەیاند: كۆمسیۆن بڕیار لەسەر گۆڕانكاری لە وادەی هەڵبژاردنەكاندا دەدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP