سود و قازانجەكانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار تاوتوێ‌ دەكرێت

عێراق
13:12 - 2021-01-08

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت بۆ دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ زیادكردنی سود و قازانجەكان لە ڕێكارەكانی زیادكردنی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی.   

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكیدا لەبارەی ڕێكارەكانی زیادكردنی كاریگەرییە ئەرێنییەكانی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار دەڵێت، "وەزارەتی دارایی بە باشی دەزانێت كە دەبێت هەندێك ڕێكار بگیرێتەبەر بۆ زیادكردنی كاریگەرییە ئەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی دۆلار، بەڵام وەزارەتەكە بەهۆی هەستیاری بابەتەكە بە شێوەیەكی ئاشكرا نەیكردووە."  

جەختی كردووەتەوە كە "ڕێكارەكانی سیاسەتی سەرەكی بۆ پاراستنی هەژار و لێقەوماوان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیركراوە."  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP