خامەنەیی هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ ئێران قەدەغە دەكات

جیهان
16:47 - 2021-01-08

عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بەریتانیاو ئەمریكاوە قەدەغە دەكات.

خامنەیی لەوتارێكدا رایگەیاند: هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای بەریتانی و ئەمریكی قەدەغەیەو فەرەنساش تۆمارێكی لەخوێنی پیس هەیە لەبەرئەوە متمانە بە هیچ ڤاكسینێكی ئەو وڵاتەش ناكەین.
سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەشی،
خامەنەیی رایگەیاند، بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی ٢٠% بڕیارێكی دروستەو سیاسەتی ئەتۆمییان بریتییە لە پابەندبوونی بەرامبەر بە پابەندبوون.

جەختیشی كردەوە، هەركاتێك وڵاتانی خۆرئاوا پابەندبوون بە رێككەوتنی ئەتۆمی، ئەوانیش پابەند دەبن پێوەی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP