لە ماوەی 4 رۆژدا شەش حاڵەتی خۆكوشتن لەسنوری پارێزگای دهۆك رویانداوە.
بەیانی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ لە گوندی پیرخۆلی سەربە ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاكرێ خۆی خنكاند وە .
دوێنێیش لە كەمپی قادیا لە سنوری قەزای زاخۆ گەنجێكی ئێزدی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
هەروەك ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووش ، كچێكی تەمەن 16 ساڵ بەناوی سەلما سەعید لە كەمپی بێرسڤێی ئاوارەكانی شنگال لە قەزای زاخۆی خۆی خنكاند.
دووشەممەی ڕابردووش، دوو كچ و كوڕێك لە دهۆك خۆیان كوشت.
هەروەك سەرلەبەیانی هەمان رۆژ، تەرمی ئەسمەهان خدر تەمەن 22 ساڵان دۆزرایەوە كە دانیشتووی كەمپی ئێسیانی سنوری قەزای شێخان بوو، ئەویش خۆی كوشتووە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP