سوپای عیراق لە سەنتەری شارەكان دەكشێتەوە

عێراق
17:03 - 2021-01-08

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڕیاریدا بەكشانەوەی سوپا لەسەنتەری شارەكان و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنی بەوەزارەتی ناوخۆ.

لەراگەیاندراوێكدا، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاندوە، دەستكراوە بەكشانەوەی سوپا لەسەنتەری شارەكەوە بۆ دەرەوە و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنی شارەكانیش بەوەزارەتی ناوخۆ.

دەشڵێت، زۆربەی خاڵەكانی پشكنین لەنێو شارەكاندا رادەستی وەزارەتی ناوخۆ كراوە.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی خستوەتەڕوو كە ئەركیان هاوكاریكردنی هێزەكانی ناوخۆیە بۆ گرتنە دەسی دۆسییەی ئەمنییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP