هەرێمی كوردستان روبەڕوی ڤایرۆسە نوێیەكە دەبێتەوە

کوردستان
11:00 - 2021-01-09

لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕێكاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەگرێتەبەر، ئەویش جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی تەندروستی و خۆپارێزی.
هاوكات لە چوارچێوەی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، حكومەتی هەرێم گەشتكردنی بۆ هەشت وڵات لە سنوورەكانییەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كردووە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەتی بەریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە ئەنجام نەدەن، لەبەرئەوەی كۆرۆنای نوێ زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP