ئامارەكانی خۆكوشتن لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكرانەوە

کوردستان
11:14 - 2021-01-09

ئامارەكانی خۆكوشتن لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكرانەوە .

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە ماوەی ساڵی 2020 دا لانیكەم 225 هاوڵاتی كورد كە 103 ژن و 122 پیاو بون، لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، كە 45 حاڵەتیان واتە 20%ی كۆی حاڵەتەكان مێردمنداڵ و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، زۆرترین خۆكوشتن لە پارێزگای سنە تۆماركراوە، كە 77 حاڵەت بوەو هۆكاری زۆربەی خۆكوشتنەكانیش كە 114 حاڵەت بوە، كێشەی خێزانی بونە .
بەپێی راپۆرتەكە، لە ماوەی ساڵی ڕابردودا لانیكەم سێ كچ بە هۆی بە شودانی زۆرەملێ خۆیان كوشتوە.
بەپشتبەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020ی زایینی لانیكەم 45 مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ لە شارە جیاجیاكانی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە كە تەمەنی 21 كەسیان ژێر 15 ساڵ بوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP