فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا رایگەیاند: دوای ئەوەی پەنابەرێكی كورد بەناوی ئەیاس حەسەن هەركی لە مانگی یانزەی ساڵی رابردوو دەچێتە سەر ڕوباری (راین) و لەنزیك كەناری روبارەكە بۆ ماوەیەك دەمێنیتەوە، ئیدی بەدوای ئەمە، بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ هەواڵی نامێنێت.
پاش بڵاوبونەوەی هەواڵێك لەماڵپەری پۆلیسی شاری كۆلن دوای مانگێك سەبارەت بەدۆزینەوەی لاشەیەك لەروبارەكە ، ئامۆزایەكی ناوبراو پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكات و پێیان ڕادەگەێنێت، كە ئەو ناونیشانانەی لەسەر لاشەكەیە، پێشبینی دەكەن لاشەی (ئەیاس ) بێت".
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەرۆژی 7-1-2021 چەند كەسێكی نزیكی گەنجەكە سەردانی بنكەی پۆلیس دەكەن و پاش بینینی تەرمەكە بۆیان رون دەبێتە كە ئەوە لاشەی ناوبراوە.
هەربۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابونی زیاتر، پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمەكە دەكەن و لەئێستادا، كەسوكاری ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامەكەن بەشێوەیەكی فەرمی و یاسایی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP