وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرای دەكات، لەئایندەیەكی نزیكدا بەپێی پڕۆژەیەك تەواوی شارەكە دەخرێتە ژێر چاودێری كامێراوە و هەموو رووداو و تاوانەكانیش تۆمار دەكرێن.
دەشڵێت، لەو رێگایەوە دۆزینەوەی تۆمەتبار و ئاشكراكردنی تاوانەكانیش ئاسانتر دەبن.
رائید عامر نوری راشیدەگەیەنێت، هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەكەركوك تەواوی ئامادەییان تێدایە بۆ وەرگرتنی دۆسییەی ئەمنی شارەكە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە تاوەكو ئێستا بەشێوەی رەسمی هیچ نوسراوێكیان ئاراستە نەكراوە بۆ وەرگرتنی دۆسێیەی ئەمنی لەهێزە سەربازییەكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP