هاوپەیمانیی فەتح، رایدەگەیەنێت : لە چەند ساڵی ڕابردوو حكومەتای عیراق 128 ملیار دۆلار ڕادەستی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام پارەكە بۆ هاوڵاتیان خەرجنەكراوە و بەهەدەر دراوە.
حامد موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لەسەر پشكی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت ڕایگەیاند: دەستەی دەستپاكی نوسراوێكی ئاراستەی پەرلەمان و حكومەت كردووە و بە وردی ئەو داهاتەی تێدایە كە هەرێمی كوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەریگرتووە و ئەوەشی كە لەسەریەتی ڕادەستی بكات.
پەرلەمانتارەكەی فەتح، راشیگەیاندوە: لەكاتێك ئەو 128 ملیار دۆلارە بۆ هەرێم نێردراوە هیچ حساباتێكی كۆتایی سەبارەت بەو پارانە لەبەردەستدا نین.
وتیشی: ئەوەش واتای ئەوەیە ئەو پارانە بۆ پرۆژە و خزمەتكردنی هاوڵاتیان خەرجنەكراوە و بەهەدەر دراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP