هەرێم.. كار لەسەر پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران دەكرێت

کوردستان
09:04 - 2021-01-11

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لیستی پلە بەرزركردنەوەی ئەفسەران و هێزەكانی ناوخۆ و ٧٠ و ٨٠ و بەرگری فریاكەوتن و زێرەڤانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ گەیشتۆتە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ گشتاندنی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لیوا قارەمان ڕاشیگەیاند، پلە بەرزكردنەوەكانی ئەفسەران و هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەكانی تریش كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەت دەست بە ڕێكخستنی لیستەكان دەكات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و ئەوانیش ڕەوانەی سەرۆكایەتی هەرێمی دەكەن، بۆئەوەی فەرمانیان بۆ دەربكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP