پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەكات

عێراق
10:44 - 2021-01-11

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەكات
لەراگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رونیكردوەتەوە ئەمڕۆ دوشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەكات، لەسەر ئەو بنەمایەش پەرلەمانتاران بانگهێشتی كۆبونەوەكە كراون.


هاوكات شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشكی هەرێم 12،67% لەبەشە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە دەكاتە 13 ترلیۆن دینارو دوای لێبڕینی بودجەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەش پەیوەستە بە رێكەوتنی هەرێم و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە شێوەیەكی خێراو بەبێ دواكەوتن پێویستی بە سازانی سیاسییە لە نێو لایەنە سیاسیەكانی عێراق و كوتلەكانی نێو پەرلەماندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP