پێدەچێت خراپی خزمەتگوزاری و كارەبا كازمی بباتە پەرلەمان

عێراق
10:54 - 2021-01-11

لیژنەی خزمەتگوزاری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ، چەند هەوڵێك لەئارادایە بۆ میوانداریكردنی مەستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و چەند وەزیرێكی دیكە تایبەت بە پرسی قەیرانی كارەبا لە عیراق و خراپی خزمەتگوزاریەكان.
بەپێی وتەی عەباس عەتافی ئەندامی لیژنەكە،  ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە قەیرانی كارەبا هەڵوێستی دەبێت و لەو روەوەش ئیمزا كۆكراوەتەوە بەمەبەستی میوانداریكردنی هەردوو وەزیری نەوت و كارەبا لە دانیشتنێكی پەرلەماندا و تاوتوێكردنی هۆكارەكانی خراپی كارەبا لە وڵات.
دووپاتیشكردەوە لەئێستادا هەوڵێكی نوێ هەیە بۆ میوانداریكردنی مستەفا كازمی و یەكلاكردنەوەی ئەو هەڕەمەكییەی لە دۆسێی خزمەتگوزاری هەیە بەتایبەت لە بواری كارەبا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP