خۆپیشاندانەكانی ناسریە كوژراوو برینداری لێدەكەوێتەوە

عێراق
10:58 - 2021-01-11

خۆپیشاندانەكانی ناسریە كوژراوو برینداری لێدەكەوێتەوە 

لە خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی شاری ناسرییەدا، دوو كەس كوژراون و 43 كەسی دیكەش برینداربوون كە لەنێویاندا ژمارەیەك كارمەندی ئەمنی هەن و هەروەها 30 خۆپیشاندەریش دەستگیركراون، هاوكات بەپێی چەند سەرچاوەیەكی دیكەی هەواڵیش، سوپای عیراق چونەتە پاڵ خۆپیشاندەران و روبەڕوی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هێزە ئەمنییەكان بونەتەوە
لە راگەیەنراوێكیشدا كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویكردەوە: تیمەكانیان ئەوەیان بە بەڵگە كردووە كە لە دوو رۆژی رابردوودی شاری ناسرییە، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژو  گولـلەی راستەقینەو پلاستیكیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەر بەكارهێناوە.
بەپێی وتەی چالاوانانیش داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دژبە حكومەت لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەشێك لە خۆپیشاندەران دەستگیركران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP