لەكاتێكداو بەپێی ناوەندی ئازادیی رۆژنامەنوسیی جیهانیی، لە ساڵی(2020) لە كۆی 180 وڵات، توركیا لە ریزبەندیی 154 وڵات پۆڵین كراوە، لە رووی ئازادیی رۆژنامەگەریی جیهانییەوە، كەچی، لە ساڵی(2002) دا توركیا لە ریزبەندیی 99 یەمین وڵات بووە، لەو روەوە، فەخرەدین ئاڵتون، یەكێك لە لێپرسراوانی راگەیاندنی سەرۆكایەتی توركیا، لە رۆژی رۆژنامەنووسان لە وڵاتەكەیەدا، باسی لەوەكرد كە، بەشێوەیەكی سەرنجراكێش ئازادیی رۆژنامەگەرییی لە سەردەمی (پارتی دادوگەشەپێدان) پێشكەوتوە.
بە وتەی رۆژنامەی (زەمان)ی توركیاش، كە رۆژنامەیەكی ئۆپۆزسیۆنە، ئەو ئامارانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە لە رووی ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە، لە سەردەمی حوكمڕانی پارتی دادو گەشەپێداندا.،55 پلە پاشەكشێی كردوە
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ پارتی كۆماری ئۆپۆزسیۆن لە راپۆرتێكدا، ئاشكرای كردوە كە لەساڵی 2020 دا 360 سكاڵای یاسایی دژی رۆژنامەنووسان تۆماركراوەو 86 رۆژنامەنوسش دەستگیركراون و 70 دیكەش زیندانیكراون.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتوە، كە بەهۆی سانسۆر، لە ساڵی 2020 نزیكەی 100 رۆژنامەنووس دەستیان لەكارەكانیان كێشاوەتەوە.
هەروەك، 6000 كارمەندی بواری رۆژنامەگەری و بڵاوكردنەوەو چاپكردن لە دوو ساڵی رابردوودا، بێكاركراون.
هاوكات لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتەدا، كەمال كلیچدار ئۆغڵو سەرۆكی پارتی كۆماری توركیا، رایگەیاند، سەرەڕای چڕبوونەوەی فشارەكان، بەڵام تائێستا لە توركیادا، میدیاو راگەیەندنێك دژی دیكتاتۆرییەتی پارتی(دادو گەشەپێدان) بەرگریی دەكات، بۆ ئەوەی هەواڵەكان بە ئازادیی بگوازێتەوە.
جەختشیكردەوە، كە ئەستەمە وڵات بە ستەمكاریی حوكم بكرێت، هەر كەسێكش بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پشت بە ستەمكاریی ببەستێت، هەر زوو لە پۆستەكەی دەڕوات، ئەردۆغانش كۆتایی دەسەڵاتی خۆی لێوەدیارە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP